Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:45

ئه‌گه‌ر فوئاد مه‌عسوم واژووی نه‌کات عه‌بادی ناتوانێ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکات

عه‌بادی چاوه‌ڕوانی واژووی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، چاوه‌رانی واژووی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات.ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ دواده‌خرێت.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رسومێك ده‌ربكات تا ده‌رگای تۆماركردنی كیانه‌ سیاسییه‌كان بكاته‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌رگای خۆ تۆماركردن داخراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌بادی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ عه‌بادی یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به‌ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌، به‌ڵام جبووری داوایه‌كه‌ی عه‌بادی ره‌تكردۆته‌وه‌، بۆیه‌ عه‌بادی داواكه‌ی ئاراسته‌ی له‌ مه‌عسوم كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێ: عه‌بادی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌رگای خۆتۆماركردن نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا ناچاره‌ كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ بكات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.