له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و هێرشێكی چه‌كداری له به‌غدای پایته‌ختی عێراق 7 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غدا به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 14-1-2018 له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا له نزیك شوێنه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌ی تارمییه له باكووری به‌غدای پایته‌خت كوژران و برینداربوونی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتیشی: له هه‌مانكاتدا چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی به‌غدای نوێ له رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت هێرشیان كرده سه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌میندارێتی به‌غداو ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
رۆژانه له به‌غدای پایته‌خت كوشتن و رفاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان و شوێنه بازرگانییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌غداش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه ده‌سته وه‌ستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.