Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:40

25 کورسییەوە کەم کرایەوە بۆ 10 کورسی

پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد
کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری كەمكردنەوەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد و ژمارەی كورسییەكان لە 25 كورسییەوە كەم كرایەوە بۆ 10 كورسی.

پەرلەمانی عێراق ئه‌مرۆ یەکشەممە، دەنگی لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان دا. لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا بڕیاری دا بۆ هەر پارێزگایەک 10 کورسی تەرخانبکرێن، لەگەڵ زیادکردنی کورسییەک بۆ هەر 200 هەزار دەنگ، هەروەها نابێت ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هیچ پارێزگایەک لە 35 کورسی زیاتر بێت.

بەپێی پڕۆژەكە جیا لە كەمكردنەوەی كورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ 10 كورسی، ئەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بۆ هەر 200 هەزار كەس كورسییەك زیاد دەكرێت.

دیارترین مادده‌ هه‌مواركراوه‌كانى ئه‌و یاسایه‌ ئه‌مانه‌ن:

ژماره‌ى كورسى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان 10 كورسییه‌ و له‌ سه‌رووى ملیۆنێك كه‌سه‌وه‌ هه‌ر 2 سه‌د هه‌زار كه‌سێك كورسییه‌كیان پێ ده‌درێت.

ژماره‌ى كورسییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان 7 كورسییه‌ و هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك له‌ سه‌رووى نیو ملیۆنه‌وه‌ كورسییه‌كیان بۆ ته‌رخانده‌كرێت.

ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێ (ناحییه‌كان) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و تا ئاشكراكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومه‌نه‌كان كارى خۆیان ده‌كه‌ن.

قائمیقام و به‌ڕێوبه‌رى ناحییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

*ئه‌ندامانى ئێستاى ئه‌نجوومه‌نه‌كان، سه‌رپشك ده‌كرێن له‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زیفه‌ و وه‌زاره‌تى دارایى پله‌ى وه‌زیفیان پێده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌یان بوو، ئه‌وانه‌شى ته‌مه‌نیان گونجاوه‌ بۆ خانه‌نشینى به‌ گوێره‌ى یاساى خانه‌نشینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.