Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:50

ئه‌لمانیا پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه‌ و عێراقیش پله‌ى کۆتایی هه‌یه‌

ڕیزبەندی ساڵانە بۆ پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای بارتنێر هێنڵی تایبەتمەند لە ئاستەكانی نیشتەجێبوون و پلانی هاووڵاتینامە، ڕیزبەندی ساڵانەی 2018ی بۆ پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوكردەوە، كه‌ تێیدا عێراق بە خاوەنی خراپترین پاسپۆرت دێت و ئەڵمانیاش خاوەنی باشترین پاسپۆرتە له‌ جیهاندا.

هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەڵمانی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 177 وڵاتی جیهان بكەن. هەروەها سەنگافورە به‌ دووەم هات ، كه‌ هاووڵاتیانی بەبێ ڤیزە سەردانی 176 وڵاتی جیهان دەكەن. دواتر هەریەك لە دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، نەرویج، سوید و بەریتانیا لە ریزبەندی سێیەم دێن و بەبێ ڤیزا سەردانی 175 وڵاتی جیهان دەكەن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیشدا، ئیمارات باشترین پاسپۆرتی هەیە و هاووڵاتیانی دەتوانن سەردانی 133 وڵاتی جیهان بكەن بەبێ ڤیزا. كوێت دووەم و قەتەر سێیەمە. سۆماڵ نۆزەمین وڵاتی ریزبەندیە لەسەر ئاستی عەرەبی، سووریاش بیستەمینە و عێراقیش لە كۆتایی دێت بە ژمارە بیست و یەكەمین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.