له پێشانگای " سێس 2018 " له شاری لاسفێگاس كۆمپانیای ( بیتۆن) ی چینی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه هێشتا له قۆناغی پێشخستندایه راگه‌یاند .
ئۆتۆمبێلی ( بیتۆن كۆنسێپت) ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو كاره‌بایی ده‌بڵ ئه‌كسله و له شاری " نانجیغ " له وڵاتی چین دروستده‌كرێت ،ئه‌و ئۆتۆمبێله له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وڵاتی چین نرخه‌كه‌ی 45 هه‌زار دۆلار ده‌بێت ، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه ده‌بێت تا ساڵی 2020 چاوه‌رێی بن .
كۆمپانیای بیتۆن ئاشكرایده‌كات كه ئه‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییه له ئلستی سێیه‌مدا ده‌بێت له ئۆتۆمبێله خودرۆیهكان له كاتێكدا كه ئاستی چواره‌م له ته‌كنه‌لۆژیای خودرۆ هێشتا له تاقیكردنه‌وه دایه .
ئه‌و ئۆتۆمبێله به پاتریه‌ك كارده‌كات كه هیٍزهكهی" kwh71 " ه ده‌توانێت تا 400 كیلۆمه‌تر بروات و پاتری ده‌بل ئهكسلهكهشی kwh95 كه ده‌توانێت 520 كیلۆمه‌تر بروات .
جێی باسه ئه‌و ئۆتۆمبێله ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته بازاره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.