موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر ئەمڕۆ رەخنەی لە هاوپەیمانێتییەکەی حەیدەر عەبادی لەگەڵ گروپەکانی حەشدی شەعبی گرت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نوسینگەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات جێی سەرسوڕمانە ئەوەی کە ڕوودەدات، هەمووان گومانمان وابوو ئەوانە بانگەشەی نیشتیمانپەروەری و چاکسازییان دەکەن، بۆیە بە تەنها پشتیوانی لەو لیستانە دەکەم کە بەشبەشکاریان تێپەڕاندووە.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه داوایان لێكردووه په‌یوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه بكات، به‌ڵام به‌یه‌كجاریی، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
ده‌پاتیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی له‌و قه‌واره سیاسییه‌ى عه‌بادى ناكات و ته‌نها پشتیوانیی له‌و لیستانه ده‌كات، كه تایفه‌گه‌رییان تێپه‌ڕاندووه و ئه‌ندامه‌كانى له (ته‌كنۆقراتى سه‌ربه‌خۆن).
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەی سەدر دەڵێ سەیرە زۆر سەیرە، برام عەبادی گەیشتووەتە ئەو ئاستە، ئێمە و وامان دەزانی یەكێكە لە لایەنگرانی نیشتمانپەروەریی و لایەنگرانی ریفۆرم.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەی سه‌در هاتووه لێرەوە ڕایدەگەیەنم تەنها پشتیوانی لەو لیستانە دەکەم کە بەشبەشکاری و تایەفەگەرییان تێپەڕاندووە، یاخود دەبێت ئەندامەکانی لە کەسانی تەکنۆکرات و سەربەخۆ بن، بە شێوەک دووربن لە حزبایەتی و سەنگەر لە یەکگرتنی تایەفی، لەپێناو بەهێزکردنی حکومەتی نوێی عێراق ولە دواتریشدا وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.