Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:26

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێکی نوێیی 30 هەزار کەسی لە سوریا دادەمەزرێنن

تا ئێستا 230 كەس مەشقیان پێكراوە و ژمارەی ئەو هێزەش لەوانەیە بگاتە 30 هەزار كەس
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێكی نوێیی 30 هەزار كەسی لە سوریا دادەمەزرێنن
کوردستان TV
100%

عەقید رایان دیلۆن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بە سەركردایەتی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان هێزێكی 30 هەزار كەسی لە ژێر ناونیشانی  هێزەكانی ئاسایشی سنوور لە چەكدارانی هێزەكانی سوریا دیموكرات دادەمەزرێنن.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ دیلۆن رایگەیاند كە هێزەكانی هاوپەیمانان هێزی ئاسایشی سنووری سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات دادەمەزرێنن .

روونیشیكردەوە كە تا ئێستا 230 كەس مەشقیان پێكراوە و ژمارەی ئەو هێزەش لەوانەیە بگاتە 30 هەزار كەس .

رایان دیلۆن روونیكردەوە كە ئەوە نابێتە قۆناغێكی راهێنان یان دامەزراندنێكی نوێ، لە كۆی گشتی 30  هەزار كەس لەو هێزە 15 هەزار لە ئەندامانی هێزەكانی سووریا دیموكراتن كە كە زۆربەیان چەكدارانی پەیەدە-ن.
رایان دیلۆن رونیشیكردەوە، ئەو 15 هەزار كەسەی كە دەمێنێتەوە، قۆناغی دامەزراندنیان دەستی پێكردووە
دیلۆن ئەوەشی خستە روو كە ، ئەو كەسانەی بەشداری لەو هێزە دەكەن لە نزیك شوێنەكانی خۆیان ئەركیان پێ دەسپێردرێت، پێكهاتەی ئەو هێزە بەپێی شوێنی بەشداربووان و شوێنی ئەركیان دەگۆڕێت، لە باكووری سوریا بە زۆری كوردەكان ئەركیان پێ دەستپێردرێت، لە دۆڵی فوڕات و بە درێژای سنووری عێراق بە زۆری پێكهاتەی عەرەب دەخرێنە بەر ئەرك .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.