وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەمیانەی سەردانەكەی بۆ ئوردن و بەسەركردنەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە ئوردن بە میدیاكانی ڕاگەیاند، شەڕی دژ بە داعش كۆتایی نەهاتووە، هەرچەندە تیرۆریستان لە ڕووی سەربازییەوە تێكشكاون.
ئورسولا فۆن دێرلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا روونیكردەوە كە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕووی سەربازییەوە شكستێكی گەورەی خواردووە، بەڵام چەكدارانی داعش هێشتا ماون و دەیانەوێ هەڕەشە دروست بكەنەوە، بۆیە داوای بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەین و دەبێ ڕێگەیش نەدرێ بە ئاسانی تیرۆریستان هاتوچۆ بكەن و شوێنی ئارام و نوێ بدۆزنەوە و چالاكیان بەردەوام بێ.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.