له راپرسییه‌كدا كه له هاوڵاتییانی سویسرا كراوه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه له شوێنه گشتییه‌كان، زۆربه‌ی هه‌ر زۆریان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دیارده‌ی پۆشینی په‌چه قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆكن موسڵمانانی ئه‌م وڵاته به شێوه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای سویسریی تێكه‌ڵاو بكرێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی كه له‌سه‌ر داوای رۆژنامه‌كانی " مه‌ته‌ن دیمانش " و " زونتاگ تسایتۆنگ " له سویسرا ئه‌نجامدراون، سێ چاره‌كی ئه‌وانه‌ی له راپرسییه‌كدا به‌شدارییان كردووه ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان له شوێنه گشتییه‌كان به په‌چه‌وه ده‌ركه‌ون، له به‌رامبه‌ریشدا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه موسڵمانان به‌شێوه‌ی یاسایی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌وان ببن.
هه‌روه‌ها %69 له به‌شداربووانی راپرسییه‌كه كۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه باڵاپۆشی و له‌چك له قوتابخانه و شوێنه په‌روه‌رده‌ییه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.