Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:40

گه‌نجێکی کورد بوو به‌زیره‌کترین گه‌نجی عێراق

چه‌ندین ڕۆبۆتی جیا جیا
ahmad tilb
کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی كورد له‌ كه‌ركووك به‌ ناوی( تالب ئه‌حمه‌د) ، بوو به‌ براوه‌ی فیستیڤاڵێك له‌ به‌غدا له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا دا، نازناوی زیره‌كترین گه‌نجیشی پێبه‌خشرا له‌ عێراق كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ناوازه‌یه‌.

ئه‌م گه‌نجه‌ له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٥ه‌.

نازناوی داهێنه‌ری كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٥.

دووه‌م بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی ٢٠١٧.

نازناوی زیره‌كترین گه‌نجی عێراقیش له‌ ساڵی ٢٠١٨به ده‌ست هێنا.

ئه‌مانه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌م كوڕه‌ كورده‌ كه‌ركووكیه‌یه‌ كه‌ به‌شداری فیستیڤاڵه‌كه‌ی پێكردووه‌ :

كورسییه‌كی تایبه‌ت بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی ، كورسییه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ ئاماژه‌ی مێشكه‌وه‌ كارده‌كات و نه‌خۆشه‌كه‌ چۆن بیركاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌جوڵێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌ست و قاچیان نییه‌.

چه‌ندین ڕۆبۆتی جیا جیا ,فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریكردن ,له‌گه‌ڵ JPS و JSM بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ماڵه‌كه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

وه‌ Lquid بۆ پێوانه‌كردنی هه‌موو جۆره‌ شله‌یه‌ك و زۆر پرۆژه‌ی دیكه‌ش.

سه‌رچاوه‌ / رێگا  

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.