Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:02

600 هاووڵاتی ئەڵمانی لەناو داعش ماون

تائێستا نزیكەی 300 داعش گەراونەتەوە ئەڵمانیا
٦٠٠ هاوولاتي ئةلَماني لة ناو داعش ماون
کوردستان TV
100%

داواكاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند، تائێستا 600 هاووڵاتی ئەڵمانیی كە پێشتر پەیوەندییان بەداعشەوە كردووە لە سوریا و عێراقدا ماون .

پیتەر فرانك داواكاری گشتی ئەڵمانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند ، داواكاری گشتی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو ئەڵمانیانەوە دەكەن كە لەماوەی رابردوودا پەیویەندییان بەداعشەوە كردووە و لە ئەگەرەكانی گەرانەوەیان بۆ ئەڵمانیا یاخود مانەوەیان لە سوریاو عێراق دەكۆڵنەوە .


روونیشیكردەوە كە لەماوەی رابردوودا نزیكەی هەزار ئەڵمانی بۆ پەیوەندیكردن بەداعشەوە روویان لە سوریا و عێراق كردووە و بەپێی زانیارییەكان 100 بۆ 150 كەسیان كوژراون ، تائێستاش نزیكەی 300 كەسیان گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا .

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.