Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:47

چالاکوانانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیانی عێراق

كه‌سانێك عێراقییان به‌ره‌و كاولكاری بردووه‌
چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیانی عێراق
کوردستان TV
100%

گرووپێكی چالاكوانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگێكیان له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه‌و داوا له‌ هاووڵاتیانی عێراق ده‌كه‌ن ئاگادار بن له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و كاول بوون ببه‌ن.

چالاكوانان له‌گه‌ڵ ئاگادارییه‌كه‌ش وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوزارت له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌ كردووه‌.

چالاكوانان ده‌شڵێن: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا 204حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و تێچووی پرۆسه‌كه‌ 296 ملیار دیناره‌و له‌ كاتێكدا گه‌لی عێراق برسییه‌و خوێنی لێده‌چۆڕێ.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق 15-5-2018 به‌رێوه‌بچێت، كه‌چی هه‌ندێكی لایه‌نی سیاسی داوای دواخستنی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن،چونكه‌ پێیان وایه‌ كاته‌ گونجاو نییه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.