به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16-1-2018 فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجه‌یفی،جێگرانی سه‌رۆك كۆمار كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا داوا له هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌گه‌ریش كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن پشێوییه ئه‌منی و سیاسییه‌كان له عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌پێویستیشی ده‌زانێت پرۆژه یاسای بوددجه په‌سه‌ند بكرێت و داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بوددجه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.