خانمه شانۆكاری كورد  ( فرمێسك مسته‌فا ) وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری له شانۆگه‌ریه‌ك به ناوی  " حه‌وت  خولهك "  ده‌كات .
" حه‌وت خولهك " چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه و باس له یه‌كێك له كارگه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كات ، له‌و كاته‌ی خاوه‌نه‌كانیان كارگه‌كانیان ده‌فرۆشن كۆمه‌ڵێك رێنمایی و مه‌رجی نوێ به‌سه‌ر كرێكاره‌كاندا زیاد ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش سه‌خت ده‌بێت بۆ ئه‌وان به تایبه‌ت بۆ ئافره‌ته‌كان.
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره رۆڵی كچێكی كورد ده‌بینێت كه له كوردستانه‌وه هاتۆته ئه‌وروپا و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی ژنانی كورد به شێوه‌یه‌كی ئازاد و بوێر بخاته روو .
شانۆگه‌ری حه‌وت خولهك له نووسینی " ستیفانۆ ماسین" ی یه و ڤێرنا كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات ، بریاره له 21 ی مانگی داهاتوو له ماڵی شانۆیی له شاری شتوتگارت له ئه‌ڵمانیا نمایش بكرێت .
جێی باسه فرمێسك مسته‌فا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و له چه‌ندین شانۆگه‌ریدا به‌شداریكردووه .
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.