به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی عێراق كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌منی بڵاوكراوه‌ته‌وه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی هه‌رامان له رۆژئاوای موسڵ هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئێستاش زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زاندراوه.
ئه‌وه‌ش راگه‌ێندراوه كه له‌به‌ری چه‌پی شاری موسڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌و زێرینگرێك له بازاری موسه‌ننا رفێندراوه كه ئه‌مه بۆ دووه‌مین حاڵه‌تی رفاندنی زێرینگران له‌شاره‌كه‌دا تۆمار كراوه.
له ماوه‌كانی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، كه‌چی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رۆژانه له ده‌وربه‌ری موسڵ و تكرێت و كه‌ركوك خۆیان كۆكردۆته‌وه‌و هه‌ركاتێك بۆیان بڕه‌خسێ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.