سوننه‌و شیعه‌و كوردیان تێدایە، واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی عێراق پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه سوننه‌و شیعه‌و كوردیان تێدایە، واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی عێراق پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاگەیاند چەند واژۆیەک لە لایەن پەرلەمانتارانەوە کۆکراونەتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کوتلەی ئیتحادی سوننە بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کردوە و هەندێک لە لایەنە سیاسیەکانی دیکەش ئەو داوایە دەکەن و هاوڕایانن بەڵام نایانەوێت بە ئاشکرا بیڵێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەکۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا رەتی کردەوە هەڵبژاردنەکانی ئایاری داهاتووی عیراق دوابخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.