لە بارهی دروستبوونی شەڕێکی گەورە و وێرانکەر لە جیهاندا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی دەدات و ئهو جهنگهش به دوور نازانێت.
ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: پێویستە هەموو لایەک ئاگاداری ئەوە بن، ئەگەر کۆریای باکوور رێگای ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵنەبژێرێت، ئەوا چارەسەری سەربازی ئهگهرێكی دیكهیه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی وتیشی: هەموو لایەک پێویستە ئاگاداری ئەوە بن، ئەگەری روودانی جەنگێکی گەورە لەنێوان وڵاتەکەی و کۆریای باکوور هەیە، ئەگەریش کۆریای باکوور رێگای شەڕ هەڵبژێرێت، ئەوا ئەنجامەکەی بۆ خۆی باش نابێت.
جێگهی باسه، کۆریای باکوور، بەردەوام پەرە بە چەکە ناوەکی و مووشەکە دوورهاوێژەکانی دەدات و بەهۆی ئەوەشەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و ئەوروپا چەندین سزایان بەسەردا سەپاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.