دەنگدانی نهێنی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا و کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخرا.
دەنگدانی نهێنی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و زۆرینه‌ی فراكسیۆنە شیعەكانیش دواخستنی ھەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە.
149 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌وه داوه كه ده‌نگدانه‌كه به‌نهێنی ئه‌نجام بدرێت، بۆیه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان دژی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه هۆڵی دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه و به نایاسایی وه‌سف كردووه و، دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پێشنیازکرا هەڵبژاردنەکان بۆ سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم (مانگی 12)ی ئەمساڵ دوابخرێن، لە کۆی 260 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 149 پەرلەمانتار داوایانکرد دەنگدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمان بە نهێنی بێت. بەڵام شیعەکان رەتیانکردەوە.
سەلیم جبووری ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "دەنگدانی نهێنی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا و لەسەر داوای 123 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دوادەخرێت.
حکومەتی عێراق پێشتر رۆژی 12 ی ئایاری دەستنیشانکردبوو وەکو وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام چەند لایەنێک داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.