Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:58

له‌ هه‌ولێرو سۆران بڕێکی زۆری خواردەمەنی و کاڵای ماوە بەسەرچوو له‌ناوبران

له‌ هه‌ولێر 12 تەن خۆراكى ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/1/2018، لە راگەیەندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی خستووەتەڕوو، كه‌ دوێنێ چوارشەممە 17/1/2018، دەست بەسەر 12 تەن، پەنیر، زەیتون و مرەبا لە یەکێک لەکۆگاکانی ڕێگای ھەولێر – گوێڕ گیرا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر - ھۆبەی ئابوورییەوە دوای پشکنینی ورد لەلایەن لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی ھەولێر دەرکەوت کەڵ وپەلەکان ماوە بەسەرچوون بەکەلکی خواردن نایەن".

قایمقامیەتی ھەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە سەرجەم کەلوپەلەکان بۆ زبڵخانەی کانی قڕژالە گواسترانەوە و لەناو بران".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئازاد تۆفیق، بەرپرسی لێژنەی ئابووریی شاری سۆران، ڕایگەیاند: "لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاووڵاتییان و لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانمان و سەردانیکردنی بازاڕ و دووکانەکان، بە ھەماھەنگیی لێژنە ھاوبەشەکانمان، ھەڵمەتێکمان بۆ پشکنینی دووکانەکانی گەڕەکەکانی شاری سۆران دەست پێ کردووە و دەستمان بەسەر بڕێکی زۆری خواردەمەنی و کاڵای ماوە بەسەرچوودا گرتووە و خاوەنەکانیشیان بەمەبەستی سزادان، بانگھێشتی لێژنە کراون". 

دەشڵێت: "بۆ سزاکانمان، ڕێنمایی تایبەت ھەیە، واتە بەپێی سەرپێچییەکان دیاری کراوە و ئێستاش لێژنەکانمان بەردەوامن لە گەڕان و نەھێشتنی کاڵای ماوە بەسەرچوو و سزادانی سەرپێچیکاران".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.