Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:45

سوپای تورکیا حەوت بنکەی سەربازیی (یەپەگە)ی له‌ عەفرین تۆپباران کرد

سوپای تورکیا ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 18/1/2018، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، حەوت بنکەی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، لە ناوچەی (شێدیا و سورکی)، تۆپباران کرد.

رۆژنامەی (خەبەر تورک)ـی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە تۆپبارانکردنەکەی ئەمڕۆ یەکەم ئامادەکاریی سوپای تورکیایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین.

بە گوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی (جومھوریەت)ـی تورکی، تۆپبارانکردنی بنکەکانی یەپەگە لە عەفرین و مەنبەج هێمایە بۆ ئامادەیی تەواوی سوپای تورکیا بۆ چوونە ناو عەفرین.

پێشتر چەند جارێک رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، کە ئەوان هێرش دەکەنە سەر عەفرین و دەجنە ناوییەوە، سوپای تورکیاش هێزێکی زۆری بردووەتە سەر سنووری شارەکە.

لە رۆژی شەممە 13.1.2018ـەوە، سوپای تورکیا چەند جارێک تۆپبارانی شاری عەفرینی کردووە و پێشتریش پەکەکە هۆشداریی دابوو و رایگەیاندبوو، کە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین، ئەوا ”پەکەکە شەڕ دەباتە هەموو تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.