Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:55

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە کازاخستان  52 کەس گیانیان لەدەستدا

52 سه‌رنشینى به‌هۆى سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی رێبواران لە باکووری کازاخستان  52 کەس سووتان و گیانیان لەدەست دا.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 18/1/2018 لە ناوچەی ئاکتۆیی لە باکووری کازاخستان پاسێك وەرگەڕاوە و دواتر ئاگری گرت و زۆربه‌ى سه‌رنشینه‌كانى به‌هۆى سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان، پاسەکە 57 سەرنشینی هەڵگرتبوو، کە تەنیا پێنجیان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و 52 کەسەکەی دیکە، بەهۆی سووتانەوە، گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشێک لە قوربانییەکان خەڵکی وڵاتی ئۆزبەکستان بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.