Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:29

ئەمریکا: هێزه‌کانمان تا کۆتایی له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌

رژێمى سووریا: مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا  دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی سووریا
کوردستان TV
100%

ریکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سوپای وڵاتەکەی لە سووریا دەربچێت، ئەوا هەژموونی ئێران زیاتر دەبێت لەو وڵاتەدا، بۆیه‌ دەبێ دڵنیابین لەوەی چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئێران لەو وڵاتە و ناوچەکە دوور دەخاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سوپای وڵاتەکەی تا کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە داعش، نەمانی میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا و دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێم ئەو وڵاتە لە سەرۆکایەتیی سووریا، لە سووریا دەمێنێتەوە.

هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشەممە 18/1/2018، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتییە“.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا  هەروەها رایگەیاندووە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”نایاساییە“ و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.