Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:01

ره‌شه‌با تونده‌که‌ی وڵاتانی باکوری ئه‌وروپا زیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا

بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س له هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیاو به‌لژیك
ره‌شه‌با تونده‌كه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا زیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا
کوردستان TV
100%


ئه‌و ڕه‌شه‌با تونده‌ی وڵاتانی باكووری ئه‌وروپای گرته‌وه بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س له هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیاو به‌لژیك .

هاوكات هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان شاره‌كانی ڕاگرت و به‌و هۆیه‌شه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا داخرا، زۆرترین زیانیش به‌ر هاووڵاتیانی هۆڵه‌ندا كه‌وت و به هۆی داڕمانی دره‌خته‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

كاربه‌ده‌ستان پاش نیوه‌ڕۆ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك فڕۆكه‌خانه‌ی سخیبۆلیان له ئه‌مستردام داخست پاش ئه‌وه‌ی خێرایی ڕه‌شه‌باكه گه‌یشته 140 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكداو به‌و هۆیه‌وه 260 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌كه ناچاربوو ده‌روازه‌كانی هۆڵه‌كانی گه‌شتكردن دابخه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.