جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گه‌شه‌ی خێرای هێزی سه‌ربازیی چین و په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌تی ده‌ستدرێژیكارانه‌ی رووسیا بوونه‌ته هۆكاری ركابه‌ریی له ئاستی سه‌ربازیدا بۆ پته‌وتر كردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، چونكه مه‌ترسیی ئه‌م دوو وڵاته بۆ ئه‌مریكا، له تیرۆریسم زیاتره.
جێمز ماتیس له وتارێكدا له زانكۆی جۆن هۆپكینز، وێڕای ئاماژه به رێكاری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا، وتیشی كه ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ رووسیا و چین كه بوونه‌ته هۆی كه‌وتنه مه‌ترسیی باڵاده‌ستیی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له چه‌ندین شوێنی جیهاندا و هه‌روه‌ها پێویستی وه‌ستاندنی ئێران و كۆریای باكوور كه دوژمنانی ئه‌مریكان، هۆكارن تا ئێمه بودجه و توانای تاكتیكی سه‌ربازییمان به‌رز بكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی دژی تیرۆر، به‌ڵام ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه زه‌به‌لاحه‌كان، بژارده و رێكاری سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.