Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:40

مووسڵ : به‌هۆی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه‌ چوار حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان تۆمار کراوه‌

سه‌دا 50 ی كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ په‌كیكه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌ێنێ، تا ئێستا چوار حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان له‌ مووسڵ تۆمار كراون، كه‌ زۆرینه‌ی نیشانه‌كانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌هۆی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه‌ بووبێت و سه‌دا50 ی كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ش په‌كیكه‌وتووه‌.

خزر ئه‌لیاس، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: زیاتر له‌ سه‌دا٥٠ی كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌كیكه‌وتووه‌، ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێویستمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، له‌ ئێستادا كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ ده‌ست كه‌می ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌ناڵێنێت، خوا نه‌خواسته‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو له‌ نێو هاووڵاتییانی مووسڵ بڵاوبێته‌وه‌ ئه‌و توانایه‌مان نییه‌ كۆنتڕۆڵی بكه‌ین.

گوتیشی: كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێویستی به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ئێستادا له‌ كۆی ١١ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ته‌نها چواریان له‌ خزمه‌ت هاووڵاتییانی شاره‌كه‌دان ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش پێویستییان به‌ كارمه‌ند، ده‌رمان، ئامێر و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌ پزیشكییه‌كان هه‌یه‌.

نابراو ده‌ڵێت: ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌ نێو هاووڵاتییانی مووسڵ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشی جۆراوجۆرن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ چوار حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان هه‌بووه‌، نیشانه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بووبن، تێسته‌كانی ته‌رمی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌مان بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراق ره‌وانه‌كردووه‌ بۆ پشكنینی زیاتر، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی پشكنینه‌كان ده‌كه‌ین.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.