Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:57

زۆر دانیشتن مه‌ترسیی مه‌رگی به‌دواوه‌یه‌

واباشتره‌ دوای هه‌ر نیو كاتژمێر جوڵه‌یه‌ك بده‌ین به‌ جه‌سته‌مان
زۆر دانیشتن مه‌ترسیی مه‌رگی به‌دواوه‌یه‌
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك یان دوو كاتژمێری به‌رده‌وام داده‌نیشن، دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاتر مه‌ترسیی مه‌رگی زووتر له‌ واده‌یان له‌سه‌ره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌مان ماوه‌دا جوڵه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ڵده‌ستنه‌ سه‌رپێ. هه‌ر بۆیه‌ زانایان ده‌ڵێن واباشتره‌ دوای هه‌ر نیو كاتژمێر جوڵه‌یه‌ك بده‌ین به‌ جه‌سته‌مان.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانایانی زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداوه‌، له‌و شێوازه‌ی ژیان له‌ ئێستادا كه‌ به‌ هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ جوڵه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان كه‌متر بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بازاڕ كردنیش بووه‌ته‌ دیجیتاڵیی، مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ كه‌مترین جوڵه‌یان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندرووستیی زۆر مه‌ترسیداره‌ و به‌ وته‌ی زانایان مه‌ترسیی مه‌رگی زووتر له‌ واده‌ی ته‌مه‌ن و چاوه‌ڕواننه‌كراوی تاكه‌كانی به‌دواوه‌یه‌.

زانایان پێیان باشتره‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر كورسیی كار و قه‌نه‌فه‌ی ماڵه‌وه‌ دانه‌نیشین و باشتره‌ له‌ دوای نزیكه‌ی هه‌ر نیو كاتژمێرێك هه‌ڵسینه‌ سه‌رپێ و جوڵه‌یه‌ك به‌ جه‌سته‌مان بده‌ین تا مه‌ترسیی مه‌رگی له‌ناكاو له‌ خۆمان دووركه‌ینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.