Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:30

ئاگاداربن .. دزینی گورچیله‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌کانی عێراق له‌زیادبووندایه‌

له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان گورچيله‌ی ته‌رمه‌ نه‌ناسراوه‌كانیش ده‌دزن
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی خه‌لیج ئۆنلاین كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خراپی بارودۆخی ئه‌منی له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق كرین و فرۆشتنی گورچیله‌ له‌ زیادبووندایه‌ و نرخی یه‌ك گورچیله‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و باندانه‌ی بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌ ده‌كه‌ن گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆلار.

خه‌لیج ئۆنلاین ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كرین و فرۆشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆره‌كان و ده‌ڵاڵه‌كانی گورچیله‌ ئه‌نجام ده‌درێت و فرۆشتنی گورچیله‌ش بۆته‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌ نێو نه‌خۆشخانه‌كان.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایكردووه‌ كه‌ چه‌ند باندێك له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان گورچیله‌ی ئه‌و ته‌رمه‌ نه‌ناسراوه‌ ده‌دزن كه‌ رۆژانه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و به‌ نرخێكی خه‌یاڵی گورچیله‌كان ده‌فرۆشنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی نێو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن نرخی گورچیله‌ له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆلار،بۆیه‌ش كه‌سانێكی نه‌فس نزمی نێو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستییان كردووه‌ به‌ دزینی گورچیله‌ی ئه‌و ته‌رمه‌ نه‌ناسراوانه‌ی رۆژانه‌ ده‌گه‌ینرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.