بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل سووته‌مه‌نی به‌كار ده‌بات و له گزۆزه‌وه چه‌ند گازێك فڕێ ده‌داته هه‌واوه، كه هه‌وا پیس ده‌كه‌ن و نه‌خۆشی ده‌خه‌نه‌وه، ساڵانه له ئه‌مریكا (53) هه‌زار كه‌س و له به‌ریتانیاش (5) هه‌زار كه‌س ته‌نها به‌هۆی دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌وه پێشوه‌خت گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
جا گشت گازه‌كانی نێو دووكه‌ڵی گزۆزو به‌تایبه‌تیش یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ئه‌و كاته زیاتر دێته ده‌ردران، كه ئۆتۆمبێل داگیرساوه‌و ناڕوات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه وه‌ك پێویست كار ناكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ته‌واوی سووته‌مه‌نییه‌كه ناسووتێنێت.
یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن گازێكی بێ ڕه‌نگ و بۆنه، ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی بڕی ئۆكسجینی پێویست بگات به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، هه‌موو كه‌سێك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌دایه پێی ژاراوی ببێت، به‌ڵام زیاتر كار له‌مانه ده‌كات: ساوایان، به‌ساڵاچووان، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، خوێن كه‌می، كێشه‌ی هه‌ناسه‌یان هه‌یه، بۆیه نابێت ئۆتۆمبێل له گه‌راجێك كه به ماڵه‌وه بێت به‌گه‌ڕ بخرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رگای گه‌راجیش كرابێته‌وه.
سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵ و ڕێگری كردنی نه‌خۆشییه‌كان (CDC) ی ئه‌مریكییش هۆشداری ده‌دات كه نابێت ئۆتۆمبێل له شوێنێكدا به‌گه‌ڕ بخرێت كه شه‌ش مه‌تر كه‌متر دوور بێت له ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه.
ئه‌مه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه وایه، به‌ڵام ئه‌ی له ڕووی میكانیكییه‌وه ؟! زۆربه‌مان پێمان وایه كه ئۆتۆمبێل به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وینه لێخوڕینی، خراپه گه‌رمی نه‌كه‌ین، به‌ڵام (ڕۆن ویڵسن) كه كارزانێكه له (Alberta Motor Association) كه ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به هۆشداری ماشێنسازییه، ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێل گه‌رم كردن له‌سه‌ر كات و گیرفانیش ده‌كه‌وێت، هه‌ر به‌ڕاستیش ئۆتۆمبێل پێویستی به‌وه نییه كه (30) چركه تا یه‌ك خوله‌ك زیاتر گه‌رم بكرێت.
گۆڤاری (Popular Mechanics) یش كه گۆڤارێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به زانست و ته‌كنۆلۆژیایه، وتارێكی ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه به ناونیشانی (گه‌رم كردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له سه‌رمادا، ته‌نها زیان به مه‌كینه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت) دا بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌وه شتێكی باوه كه له وه‌رزی سه‌رمادا ئۆتۆمێله‌كه‌ت دابگیرسێنێت و لێی بگه‌ڕێیت تا گه‌رم ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕوا باوه‌ی هه‌یه، ئه‌مه نه‌ك نابێته هۆی درێژ كردنی ته‌مه‌نی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه، بگره كورتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی داماڵینی چه‌وری له سلندرو پستنه‌كان، به‌مه‌ش ته‌مه‌نی ئه‌وانه كه‌م ده‌بێته‌وه.
بۆیه نابێت ئه‌و گه‌رم كردنه ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت، جا چاكترین شت ئه‌وه‌یه كه سلف له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بده‌یت و نزیكه‌ی خوله‌كێك چاوه‌ڕێ بكه‌یت، هه‌ر بایی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌هۆڵه‌كانی سه‌ر جامه‌كان ده‌توێنه‌وه، ئیتر بكه‌ویته ڕێ، بێگومان خێرا لێخوڕینیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ختێكی زۆر بكه‌وێته سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه، بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل (15 – 5) خوله‌كی ده‌وێت تا به ته‌واوی گه‌رم ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت له‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر خۆ لێی بخوڕیت.
نزیكه‌ی سی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبێل پێویستی به گه‌رم كردن هه‌بوو، ئێستا مۆدێلی حه‌فتاكان نیییه، سواری ئۆتۆمبێله سارده‌كه‌ت ببه‌و بیخه‌ره ڕێ.
سه‌رچاوه / تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.