Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:47

بایکۆتی سوننه‌کان و به‌شێک له‌ فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخست

فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شداربوون
کوردستان TV
100%

به‌هۆی بایكۆتی سوننه‌كان و به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دواخرا.

وا بڕیار بوو ئه‌مرۆ 20-1-2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی غعێراق پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێ بكات، به‌هۆی بایكۆتی سوننه‌كان و به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی له‌ چۆنیه‌تی ده‌نگدان بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دواخرا و بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

هه‌رسێ فراكسیۆنی پارتی ، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ سوننه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان بایكۆت كردبوو ،به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.