Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:31

دۆغان له‌ کۆلن ئاهه‌نگ سازده‌کات

یه‌ك هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی كۆنسێرته‌كه‌ هه‌موو پلیته‌كان فرۆشراون
کوردستان TV
100%


بریار وایه‌  ئه‌م ئێواره‌یه‌ (ئاینور دۆغان)  كچه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی باكووری كوردستان ، له‌ هۆڵی ناسراوی" فیلهارمۆنی "  له‌ شاری كۆڵن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ ئه‌نجامبدات .

به‌ گۆێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌ك هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرته‌ هه‌موو پلیته‌كان فرۆشراون و ته‌نانه‌ت شوێن بۆ میوانه‌ تایبه‌ته‌كانیش نه‌ماوه‌ .

ئاینوور دۆغان  خاوه‌ن ده‌نگ و ستایلی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی ، به‌ گۆرانی كچا كوردان ناوبانگی ده‌ركرد و له‌ ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانییه‌ و ده‌یان كۆنسێرتیشی ئه‌نجامداوه‌ .

دۆغان ساڵی 1975 له‌ ناوچه‌ی چه‌میشگه‌زه‌ك له‌ پارێزگای ده‌رسیم ی باكووری كوردستان له‌ دایك بووه‌ و به‌ هۆی لێهاتوویی له‌ بواری گۆرانیی ومۆسیقا و به‌ هۆی چالاكی زۆری هونه‌ری ساڵی 2005 وێنه‌ی له‌ به‌رگی گۆڤاری تایمز بڵاوكرایه‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، ئه‌م گۆرانیبێژه‌ (كچا كوردان ، به‌هار ، میراز ، نووپه‌ل ) چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.