رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات كه ئاینده‌ی چه‌ندین ملیۆن منداڵی عێراقی له مه‌ترسیدایه به هۆی ئه‌و ئاڵۆزیی و هه‌ژارییه‌ی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئاماری ئه‌م رێكخراوه نزیكه‌ی 4 میلۆن منداڵی عێراقی له هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێویسیتان به یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه.
رێكخراوی یونیسێف له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه شاری موسڵ یه‌كێك له نموونه‌كانی ئه‌و كێشه زۆرانه‌ی منداڵانه و هه‌رچه‌نده داعش له موسڵ نه‌ماوه، به‌ڵام گرفته‌كانی دوای نه‌مانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه هێشتا به‌رۆكی منداڵانی ئه‌م شاره‌ی به‌رنه‌داوه و زیاترین كاریگه‌ریش هه‌ر له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌وان ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه جه‌نگ و پێكدادانه‌كان ره‌وتی په‌روه‌رده‌ی سێ ملیۆن منداڵی عێراقی شێواندووه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له منداڵان به درێژایی ته‌مه‌نیان پێیان نه‌خستووه‌ته قوتابخانه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.