ئێواره‌ی رۆژی رابردوو به هۆی هێرشی چه‌ند كه‌سێك بۆسه‌ر هۆتێل كۆنتینێنتاڵ له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 كه‌س برینداربوون و تا ئێستا ئاماری كوژراوان دیار نییه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی پۆلیس، دوو كه‌س له هێرشبه‌ران به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه هێرشبه‌ران له رێگه‌ی چێشتخانه‌ی هۆتێله‌كه‌وه چوونه‌ته ناوه‌وه و دواتر ده‌ستیان كردووه به ته‌قه كردن له میوانانی هۆتێله‌كه و بارمته گرتن.
هۆتێل كۆنتینێنتاڵ جیا له‌وه‌ی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی زه‌ماوه‌ند و میواندارییه، شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانی بیانیشه.
ده‌وترێت شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان هێرشێكی هاوشێوه‌ی كرده سه‌ر ئه‌م هۆتێله، كه بوو به هۆی كوژرانی 21 كه‌س.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.