Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:55

ئافره‌تانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریکا رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

به‌ مه‌به‌ستی داواكاریی بۆ نه‌هێشتنی نایه‌كسانی و جیاوازیی ره‌گه‌زیی بۆ پێدانی ده‌رفه‌ته‌كان
ئافره‌تانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئافره‌تانی ئه‌مریكا له‌ ساڵیادی رێپێوانی ملیۆنی ساڵی رابردوو كه‌ بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ هه‌بوونی نایه‌كسانی ده‌رفه‌ته‌ ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ده‌یان شاری ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌یان برد، ئه‌مساڵیش له‌ زیاتر له‌ 60 شاری وڵاته‌كه‌یان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان تا یه‌كگرتوویی خۆیان پیشان بده‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، میلۆنان ئافره‌ت له‌ شاره‌كانی لۆس ئانجلێس و لاس ڤێگاس و نیویۆرك و ده‌یان شاری گه‌وره‌ و بچوكی دیكه‌ی ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی داواكاریی بۆ نه‌هێشتنی نایه‌كسانی و جیاوازیی ره‌گه‌زیی بۆ پێدانی ده‌رفه‌ته‌كان رێپێوانیان ئه‌نجامدا.

ته‌نانه‌ت له‌ شاری لۆس ئانجلێس ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی وه‌ك كێری واشنتن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی ناوداری هۆلیوود رۆیشتنه‌ ریزی خۆپیشانده‌ران و به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشاندا.

دینا كه‌تز كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئافره‌تان، وتی: رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی ئافره‌تان له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا نیشانه‌ی توانای ئه‌وان بوو. ساڵی رابردووش ئێمه‌ بۆ پشتیوانیی خواسته‌كانی خۆمان كۆبووینه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا نیگه‌ران بووین و گومانمان هه‌بوو له‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مكاره‌، به‌ڵام ئه‌مساڵیش وا رێپێوانمان كرد، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێس نزیكه‌ و ئومێدی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌ مایه‌ی ده‌ستخستنی داخوازییه‌كانمان.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.