Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:41

ئه‌مریکا: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی تورکیا هۆکاری ناسه‌قامگیریی ناوچه‌کانی باکووری سووریایه‌

رووسیا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكووری عه‌فرین پاشه‌كشه‌یان كردبێت
ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا هۆكاری ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كانی باكووری سووریایه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی قورسی سه‌ربازیی توركیا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی بۆسه‌ر عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكرد، یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای به‌ هۆكاری تێكچوونی سه‌قامگیریی له‌ باكووری سووریا وه‌سفكرد.

پێشتریش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له‌ توركیا كردبوو تا خۆی دووربگرێت له‌ هه‌رجۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ی عه‌فرینی باكووری سووریا.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ گوندی كه‌فه‌رجه‌ننه‌ی باكووری عه‌فرین پاشه‌كشه‌یان كردبێت به‌ره‌و شوێنی دیكه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.