Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:17

کوڕه‌که‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف به‌ نزیکه‌ی حه‌وت کیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکرا

ده‌یویست ئه‌و ماددانه‌ له‌ رێگای به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌ كه‌ جه‌واد لوئه‌ی یاسری كوره‌ گه‌وره‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف به‌ نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا ، له‌وكاته‌ی ده‌یویست ئه‌و ماددانه‌ له‌ رێگای به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات .

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كاتی پشكنیندا مادده‌كانیان به‌ ناوبراو گرتووه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆگرام.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: له‌ ئێستاشدا كوره‌كه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌ بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌یاع له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.