Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:05

پێشانگه‌یه‌ک له‌باره‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ر کرایه‌وه‌

خیانه‌تی راده‌ستكردنی كه‌ركووك بۆ هێزه‌كانی عێراق
kakuk w 16 uoktobar
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (مه‌ریوان زێندی) له‌ شاری دهۆك پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو كرده‌وه‌ .

له‌ پیشانگاكه‌دا كۆمه‌ڵێك تابلۆی تایبه‌ت به‌و رووداوانه‌ی ساڵی رابردووی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ روو ،پێشانگه‌كه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ 20 تابلۆی جۆراوجۆر، له‌ شاری دهۆك نمایش كران كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركووك و خیانه‌تی راده‌ستكردنی كه‌ركووك بۆ هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی ئێران بوون.

له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ پاڵپشتی پاسدارانی ئێران و به‌یارمه‌تی باڵێكی ناپاكی ناو یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینیان داگیر كرد، له‌و ساته‌وه‌ پێشێلكاری له‌دژی كورد و سیاسه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو پێڕه‌و ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/ وشه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.