Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:23

فه‌ره‌نساو میسر له‌سه‌ر عه‌فرین هاتنه‌ ده‌نگ

داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌باره‌ت به‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات و كۆماری میسریش وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین سه‌ركۆنه‌ ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌، ده‌بێت توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ عه‌فرین رابگرێت، چونكه‌ ئه‌وان به‌شێكن له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.  گوتیشی پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدات.

دوای به‌دوای فه‌ره‌نساش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سووریایه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.