ئەمڕۆ یهكشهممه مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە. بڕیارە لەگەڵ حەیدەر عەبادیش کۆببێتەوە.
دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئهمرۆ یەکشەممە 21-1-2018 مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو جگە لە هاوتا عێراقییەکەی، دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئەنجام دەدات.
کەمپی سەربازیی تورکیا لە باشیک گرژیی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا دروستکردبوو، چونکە بەغدا داوای کشانەوەی سەربازانی تورکیای دەکرد، بەڵام تورکیا رەتیدەکردەوە ئەو کارە بکات. لە ئۆکتۆبەری 2016 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانی تووندی دژ بەیەکدییان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.