Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:25

عه‌لى عه‌لاق: به‌م نزیکانه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا ده‌چنه‌ قۆناغێکى فراوانتر

عه‌لاق: شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاشكراى كرد، به‌م نزیكانه‌ گه‌ڕێكى نوێ و فراوانتر له‌ گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فدڕاڵ، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تر ده‌ست پێ ده‌كات.

په‌رله‌مانتار عه‌لى عه‌لاق، سه‌ركرده‌ى نزیك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕایگه‌یاند" حه‌یده‌ر عه‌بادى، هه‌وڵ ده‌دات له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات".

ئاشكراشی كرد، هه‌موو شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مووچه‌شه‌وه‌، هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى ترى عێراق خه‌رج ده‌كرێت، ته‌نها مه‌رجیش ئه‌وه‌یه‌، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌و ئه‌ركانه‌ بێت كه‌  له‌ چوارچێوه‌ى عێراق له‌سه‌ر شانێتى.

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، له‌ دیداره‌كه‌ى دوێنێ گفتوگۆكانیان گه‌یانده‌ قۆناغێكی باش و كه‌شێكى كرانه‌وه‌یان له‌نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ و نێچیرڤان بارانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دروست كردووه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌ت، سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ، كۆ بوونه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.