Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:06

ژماره‌ی کوژراوانی هۆتێله‌که‌ی کابول گه‌یشته‌ 30 که‌س

گروپی تیرۆریستی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ
ژماره‌ی كوژراوانی هۆتێله‌كه‌ی كابول گه‌یشته‌ 30 كه‌س
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی كوژراوانی هۆتێل كۆنتینێنتاڵی شاری كابول، كه‌ به‌ هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك روویداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كه‌س و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌وه‌ش زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

ئه‌و هێرشه‌ كه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هۆتێله‌كه‌، چه‌ندین كاتژمێر پێكدادانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كداره‌كانی به‌دواوه‌ بوو، تا له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ كوشتنی 6 كه‌س له‌ چه‌كداره‌كان كۆتاییان به‌ پێكدادانه‌كه‌ هێنا.

به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ئه‌فغانستان 14 كه‌س له‌ كوژراوان بیانین و دوو كه‌سیان فڕۆكوانی خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلان و به‌گوێره‌ی وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆكرانیا و كازاخستان هاوڵاتییانی ئه‌وانیش له‌م رووداوه‌دا كوژراون.

رۆژی رابردوو گروپی تیرۆریستی تاڵیبانی ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.