حكومه‌تی مه‌كسیك له راپۆرتێكدا ئاماری كوژراوانی ساڵی 2017ـی راگه‌یاندووه كه تیایدا هاتووه 29 هه‌زار و 168 كه‌س له‌م وڵاتهداكوژراون، كه له ده ساڵی رابردوودا ئه‌م رێژه‌یه له كوژراو بێوێنه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته فه‌رمییه‌كانی ئه‌م وڵاته، هه‌روه‌ها له ساڵی 2011ـدا زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س له مه‌كسیك كوژراون كه ئه‌وسا زیاترین رێژی كوژران بوو له‌م وڵاته‌دا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له هه‌ر 100 هه‌زار هاوڵاتیی مه‌كسیكی نزیكه‌ی 20 كه‌سیان ده‌كوژرێن و شاره‌زایانیش زیادبوونی ئاماری كوشتن له‌م وڵاته‌دا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ توندوتیژییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كڕین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن بانده‌كانی قاچاخه‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.