فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی ناوەخۆ لە تایلاند رایگەیاند كە ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بازاڕێك لە هەرێمی یالا لە باشووری تایلاند تەقییەوە بەهۆیەوە 3 كەس كوژران و 18ی دیكە بریندار بوون .
هەرێمەكانی ناراتیوات و باتانی و یالا كە زۆرینەی خەڵكی موسلمانن لە باشووری تایلاند مۆڵگەی چالاكی چەكدارییە كە موسلمانانی مەلایۆ هەوڵ بۆ وەرگرتنی سەربەخۆیی دەدەن ، تا ئێستاش زیاتر لە 6000 كەس لە ساڵی 2004ـەوە كوژراون .
تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.