ئهمرۆ دووشەممە 22/1/2018، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، یەکێتیی ئەوروپا ستراتیجیەتی نوێی لەبارەی عێراق، داڕشتووە و پەسەند کردووە.
لە خاڵی پێنجەمی ستراتیجە نوێیەکەی یەکێتیی ئەوروپا، داوای دەست پێ کردنەوەی دانوستاندن لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
یەکێتیی ئەوروپا جەخت لە مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و داوای جێبەجێکردنی هەموو بڕگە و ماددەکانی دەستوور دەکات، جگە لە داواکاردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەجۆرێک ”عێراق و هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بن“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.