Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:47

هیچ بڵاوکردنەوەیەکی ئیدانە کردن لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە عەفرین دەرنەکرا

ئەم دانیشتنە بەپەلەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر داوای فەرەنسا ئەنجامدرا
هیچ بڵاوكردنەوەیەكی ئیدانە كردن لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە عەفرین دەرنەكرا
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دانیشتنی شەوی رابردوویدا سەبارەت بەو هێرشەی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین لە سوریا هیچ بڵاوكراوەیەكی ئیدانەكردنی هاوبەشی دەرنەكرد .

ئەم دانیشتنە بەپەلەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر داوای فەرەنسا ئەنجامدرا  و  باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەكگرتوەكان فرانسوا دۆلاتر  نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەو بارودۆخە سەختەی باكووری سوریا دەربڕی بەوەی توركیا هێرشێكی زەمینی و ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر هێزە كوردیەكان دەستپێكردووە .

باڵیۆزی فەرەنسا هەمان لێدوانی جان ئیف لۆردیان وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی دووبارە كردەوە كە داوای لە دەسەلاتدارانی توركیا كرد كە دان بە خۆدا بگرن ، ئەم داوایەش كۆدەنگی تەواوی ئامادەبووانی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی بوو .

دۆلاتر تەئكیدی كردەوە كە یەكێتی هاوپەیمانان لە شەری دژ بە داعش لە پێشینەی كارەكانمانە و عەفرین كێشەیەكی ئەوتۆ نیە تەنها قەیرانێكە لە نێو قەیرانەكانی سوریا .

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس ، هیچ لێدوانێك لە لایەن هیچ نوێنەرێكی دیكەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرنەچوو دوای ئەوەی كە نیكی هیلی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكرد .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.