ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند كە رێككەوتنێك لە ئارادایە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان .
عامر خوزاعی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند كە سەرۆكی هەموو كوتلە سیاسییەكان رێككەوتوون لە سەر دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەی 6 مانگ دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران .
خوزاعی روونیكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەخرێتە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەكرێت .
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەی هەر دوو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد كە لە 12ی مانگی 5 ی داهاتوو ئەنجام بدرێت . بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران تەنها وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد وەك پابەند بوون بە بڕیاری دادگای ئیتیحادی .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.