وەزیری دادی یۆنانی رایگەیاند كە وڵاتەكەی هیچ سەربازێكی تورك ئەوانەی دوای شكستهێنانی هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 دژ بە رەجەب تەیب ئۆردوغان سەرۆكی توركیا چوونەتە یۆنان رادەستی توركیا ناكاتەوە. بەڵام پێشنیاری دادگایی كردنیان لە ئەسینا تا ئێستا جێگەی باسە و لێكۆبَینەوەیە .
توركیایە ئەو سەربازانە بە خائین و تێوەگڵانی ئەو كودەتایە ناودەبەن ، ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی تێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ، كە هەردووكیان ئەندامی هاوپەیمانی باكووری ئەتلەسین .
ستافرۆس كۆنتۆنیس وەزیری دادی یۆنان بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو سەربازانە كە ژمارەیان هەشت سەربازە لە گەڵ بیلال ئۆجار جێگری وەزیری دادی توركیا لە ئەسینا باس كردووە .
وەزیری دادی یۆنان روونیشیكردەوە كە زۆر ئاساییە باس لەمەسەلەی ئەم 8 سەربازە بكرێـت و راشیگەیاند كە باڵاترین دادگا لە یۆنان ئەو داوایەی توركیای رەتكردەوە بە رادەستكردنی ئەو سەربازانە . كۆنتۆنۆس راشیگەیاند كە ئێمە چوارچێوە یاساییەكەمان بۆ لایەنی توركیا خستە روو ، پێویستە توركیا ئەو مەسەلەیە تێبگات . ئاماژەشیدا كە ئەگەری دادگایی كردنییان لە ئەسینا هەیە بەپێی یاساكانی سزادانی یۆنان .
جێگەی بیرهێنانەوە ئەم 8 سەربازە بە بەكارهێنانی فرۆكەیەكی هەلیكۆپتەر لە 16ی تەمووزی2016 چوونەتە یۆنان و داوای مافی پەنابەرییەتیان كردووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.