Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:20

کۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریکی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی نوێ بۆ ئایفۆن زیاد ده‌کات

ده‌توانن خاوی مۆبایله‌ كۆنه‌كان رابگرن
kompinie aipl
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ئه‌نقه‌ست مۆبایله‌كانی خاو ده‌كرده‌وه‌ نیگه‌رانی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌ سه‌ره‌تا نرخی پاتریه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ به‌ڵام رۆژ به‌ رۆژ نیگه‌رانی زۆری به‌كارهێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌ ، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بێ كۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌ ده‌توانن خاوی مۆبایله‌ كۆنه‌كان رابگرن.

( تیم كووك ) له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ABC News ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئێمه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ به‌كارهێنه‌ران كه‌ توانای كاركردنی ئامێره‌كان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی كوژانه‌وه‌ی له‌ پر روونه‌دات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك به‌دڵی نه‌بوو ده‌توانێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ رابگرێت.

جێی باسه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌ بۆ راگرتن و كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كانه‌ به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردوه‌ به‌ گووته‌ی به‌كارهێنه‌ران بێ ده‌ڵێن كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌زۆر وا له‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كات به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كان بكرن، مانگێك پێش ئێستا مالپه‌ری phonearena له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ فرۆشی ئایفۆنه‌ كۆنه‌كان رووله‌ زیادبوونه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایله‌كان خاوو بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.