Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:30

ژه‌نه‌ڕاڵ نیک کارته‌ر هۆشدارى ده‌دات که‌ روسیا مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى به‌ریتانیا

نیك كارته‌ر ژه‌نه‌راڵى سوپاى به‌ریتانى
نیك كارته‌ر ژه‌نه‌راڵى سوپاى به‌ریتانى
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌راڵ نیك كارته‌ر سه‌ركرده‌ى سوپاى به‌ریتانى هۆشدارى ده‌دات كه‌ روسیا مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵاته‌كه‌یان و داوا ده‌كات یارمه‌تى زیاتر ته‌رخان بكرێت بۆ هێزى چه‌كدارى تا ڕووبه‌روبوونه‌وى هه‌ر هێزیكى نه‌خواز ببنه‌وه‌.

نیك كارته‌ر ژه‌نه‌راڵى سوپاى به‌ریتانى له‌ میانه‌ى قسه‌كردنى له‌ په‌یمانگاى رویاڵى خزمه‌تگوزارى یه‌كگرتوو له‌ له‌ندن كه‌ په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ به‌رگریى و پرسى ئاسایش رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى وتى حكومه‌تى روسیا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و به‌ ئاشكرا مووشه‌كى مه‌ودا درێژ خایه‌نى به‌كارهێناوه‌ له‌ سوریا و ئه‌مه‌ش كارێكى مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵاتمان.

كارته‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئێستا به‌ریتانیا پێویسته‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و وڵاته‌ دروستكه‌رانه‌ بكات كه‌ سوود وه‌رده‌گرن له‌ درز بردن له‌ نیوان ئاشتى و جه‌نگ و هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر رووداوه‌كانى ساڵى 2017 كه‌ چۆن روسیا هێرشى كرده‌ سه‌ر باكوورى ئه‌وروپا له‌ كالیینغراد تا لیتوانیا و داواى كرد كه‌ كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر روسیا و نابێت به‌بى ده‌نگى له‌ چاوه‌روانى دا بمێنینه‌وه‌.

ژه‌نه‌راڵ نیك كارته‌ر دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ریتانیا ده‌بێت تێبینیى ئه‌نجام بدات چى رووده‌دات له‌ ده‌ورووبه‌رى ئێمه‌، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا ئامه‌ده‌یى خۆى ده‌رببڕێت بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ و كار له‌سه‌رى بكرێت و گرنگه‌ ئیمه‌ خێرایى بڕیاردان و خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى توانایى هاوچه‌رخمان هه‌بێت، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئاره‌زووى به‌رگریكردنى مه‌ترسیدارى سه‌ر وڵاتمان له‌لا گرنگ بێت، هه‌روه‌ها وتى ئێستا كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌یه‌ و ئێمه‌ تواناى بێ ده‌نگى و دانیشتنمان نییه‌، كارته‌ر داواشی كرد كه‌ بووجه‌ى هێزى سوپاى به‌رگرى زیاد بكرێت. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.