گومانى تێدا نییه هه‌موو كۆمپانیاكانى جیهان ئێستا ته‌نها بیر له فرۆشتنى كاڵاكانیان و ساغكردنه‌وه‌ى له بازاڕ ده‌كه‌ن ، له ماوه‌ى سالانى رابووردوو زۆرترین كالا كه فرۆشرابیت به پێ ریزبه‌ندى بریتیى بوو له موبایلى ئایفون كه ملیاریك فرۆشراوه له كه‌متر له ده ساڵ ، رومانه‌كانى هارى پوتر كه له لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌ى به‌ناوى جوان كاُسلینى به‌ریتانى كه ژماره‌ی فرۆشتنى گه‌یشته چوارسه‌د و په‌نجاو دوو ملیون كتێب ، یارى ێونى پلاى ستیشن كه له لایه‌ن یابان به‌رهه‌م هێنرا ژماره‌ى فرۆشتنى سى سه‌د و نه‌وه‌ت ملیون دانه ، چوارگوشه‌ى روبیك كه جۆره پاریه‌كه‌ى ده‌ستیه‌و به شیوه‌ى بیركردنه‌وه ریك ده‌خرێت كه له لایه‌ن ئه‌رنو روبیك دورستكراوه ژماره‌ى فرۆشتنى گه‌یشته سى سه‌د و په‌نجا ملیون دانه ، گه‌یم بۆى كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى مینتیندوى یابانى دروستكرا و ژماره‌ى فرۆشتنى سه‌د و په‌نجاو چوار ملیون دۆلار بوو ، ئه‌لبومى مایكل جاكسونى ئه‌مه‌ریكى كه به‌ناوى سریلر كه شه‌ست و پینج ملیون دانه‌ى لێ فرۆشرا.
ستایل ستان سمیسى كۆمپانیاى ئه‌دیداس كه حه‌فتا ملیون جووت كالاى لى فرۆشرا ، ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت كه زۆرترین فرۆشتن ئیستا به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا وئه‌وروپا و وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان بریتیه له فرۆشتنى ئه‌نته‌رنیت ، به‌هۆى بوونى جۆره‌ها سایتى ماركیتینگ و په‌خشكردن و رێكلامكردنى هه‌موو جۆره كالایه‌ك به‌مه‌ش زیاترین بابه‌ت له سایته‌كان ده‌فرۆشریت ، هه‌ر بۆ نمونه له سایتى درۆپ شوپێنگدا كه بۆ ساڵى دوو هه‌زارو حه‌ڤده باسى له زۆرترین كاڵاى فرۆشراو كرد به‌تایبه‌ت له وه‌رزى پایزدا ئه‌وانه‌ش (چاكه‌تى گه‌وره ، جانتاى لاپتوب ، گوره‌وى ،ملوانكه ، زه‌یتى ته‌ندروست ، برژه‌نگى ده‌ستكرد ، جانتاى پیستى ، كاتژمیر له شێوه په‌یكه‌رى ئیسكى مرۆڤ ، قولاپى هه‌لگرى موبایل ، شاشه‌ى پاراستنى موبایل ، جل و به‌رگ ، سه‌یوان ) له‌م كومه‌ڵه فرۆشتنانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خواستى كڕینى ئونلاین زیاتر له لایه‌ن ته‌مه‌نى بچوك و گه‌نجه‌وه‌یه ، چونكه ئه‌و خواستانه‌ى سه‌ره‌وه زیاتر ده‌ربرى ته‌مه‌نه‌كانى خوار بیست و پێنج ساڵیه‌وه‌یه ، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌یه كه زیاتر به‌كارهینه‌رانى ئه‌نته‌رنیت له‌و ته‌مه‌نه‌دا خۆى ده‌بینیته‌وه ، ئه‌وانه‌ى له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌ترن زیاتر خواستى كرینى به‌رچاوى و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن ، بۆیه تاوه‌كو بگه‌رینه‌وه ساڵانى پیشوو كاڵاى فروشتن زیاتر شتى به‌نرخه به‌ڵام تا به‌ره‌و داهاتوو برۆین فرۆشتن زیاتر كالاى سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بێت ، توبڵى بۆ سه‌ده‌یه‌كى دى گه‌نج یاخود به‌ته‌مه‌ن زیاتر كڕیار ده‌بن ؟؟
دارِشتنةوةى: شيلان بيبانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.