Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:47

کۆڕبه‌ندى داڤۆس چیه‌و سووده‌کانى چین

سودمه‌ندى ئه‌و كوربه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاستى ئابورى جیهانیه‌و كوردیش به‌شیكه‌ له‌و بازاره‌ جیهانیانه‌
کوردستان TV
100%

 داڤۆس  ئه‌و جێگایه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا  مه‌ڵبه‌ندێك بووه‌ بۆ كۆربونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئابورى ، ئه‌مساڵ كه‌  نوێنه‌رى وڵاتان و خاوه‌ن كۆمپانیا و زانایان و ئابوریناسان و راگه‌یه‌ندكاران و رۆشنبیران  به‌شداریان كردووه‌  له‌وانه‌ش دوناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و  كریستین لاغارد سه‌رۆكى سندوقى نێو ده‌وڵه‌تى و  جینى رومیتى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى بى ئیم و  ئاده‌م غرانت گه‌وره‌ نووسه‌رو رۆشنبیر و   جورج سوروس گه‌وره‌ ملیاردیر و كه‌سایه‌تى خیرخوازى  و شازاده‌ رانیا  ، هه‌روه‌ك پێناسه‌ى به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ كه‌شێكى گوندى و شاخاوى بۆ دانانى ژێرخانى ئابورى شاره‌كان ، ئه‌وه‌ى شایانى باسكردنه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ ده‌كات به‌ناوى داڤۆسه‌ و خیرخۆازییه‌ و لقیان هه‌یه‌ له‌ به‌كین و نیویورك ، ئه‌وه‌ى روونه‌ بۆ ئه‌مساڵ ئامانجیان چالاكردنى كه‌رتى ئابورى و جیگیركردنى ئابورى كۆمپانیاكان  به‌ گۆرێنى هه‌ندێك سیسته‌مى ته‌كنه‌لوژیاى پێشكه‌وتوو و خستنه‌رووى رێچكه‌ى نوێ بۆ نه‌هیشتنى مه‌ترسیه‌كانى بازاڕه‌كانى جیهانى ، بیركردنه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ زۆر قوڵتره‌  له‌ سیسته‌مى سندوقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تى  ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م بیرۆكانه‌ له‌ ئه‌نجامى سستى ئابورى چین و دابه‌زینى نرخى كاڵاكان و زۆربوونى قه‌رزه‌كانى كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان به‌ دراوى دۆلار ، هه‌روه‌ها باسكردن و شێكردنه‌وه‌ى كێشه‌ ئابورییه‌كان سه‌ره‌راى بوونى سه‌رمایه‌ ، جگه‌ له‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌مساڵدا جه‌خت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌ران ده‌كرێت و تێكچوونى ژینگه‌ و زیادكردنى سودى قازانج ، هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌ربڕیكه‌ بۆ پوكانه‌وه‌ى ئابورى جیهانى و هه‌نگاوه‌كان بۆ باشتركردنیان و دانانى توژینه‌وه‌و رێگا چاره‌ .


بۆ ئه‌مساڵیش كۆمه‌ڵى وه‌ك ناوده‌برێت چیرۆك له‌وانه‌یه‌ له‌ خۆ بگریت :
داواى سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ رۆژئاوا  هه‌ر له‌م میانه‌وه‌ ئه‌نجیلینا میركل ده‌یه‌ویت وه‌ك سه‌رۆكیك بۆ لیبرالیه‌كانى رۆژئاوا بچیته‌ پێشه‌وه‌  و گرنگترین خاڵیش له‌ میركل گرنگیدانى بوو به‌ مه‌سه‌له‌ى كوچبه‌ران كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ خاڵیكى به‌هیز بۆى ، و  سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئیمانویل ماكرون سه‌ركردایه‌تى خۆى پیشنیار كرد وه‌ك جیگره‌وه‌یه‌ك به‌لام به‌ هاوپشتى ئه‌لمانیا و هه‌روه‌ها له‌كاتى  باشبوونى بارى ئابورى ( به‌ڵام هیچ كام رازى نابێت بۆ ئه‌م پۆسته‌ و گرفته‌كه‌ ده‌لكینن به‌ دونالد ترامپه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌م پوسته‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ به‌تاڵێ بمێنیته‌وه‌  ) ، جگه‌ له‌وه‌ش چاوه‌روان ده‌كرێت چین رۆڵیكى گه‌وره‌ ببینى له‌م كۆربه‌نده‌ ، و هندستانمان بیر نه‌چیت كه‌ له‌ ریزبه‌ندى حه‌وته‌مین ده‌وڵه‌ته‌ له‌ رووى ئابوریه‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌مساڵ چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى وه‌زیرانى هندستان نارندا به‌تایبه‌ت له‌ ووتارى كردنه‌وه‌ى كۆربه‌ندى داڤوس ، پلانى زیاتر هه‌یه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى هندستان و زه‌ریاى ئه‌تله‌سى و ئه‌مه‌ریكا و یابان و ئوستورالیا ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌ پیكردنه‌ منوشن وه‌زیرى خه‌زینه‌ كه‌  داچۆس بریتیه‌ له‌ هه‌نگاوتى عه‌ولمه‌كان ، له‌ جیهاندا هه‌شت ملیار كه‌سایه‌تى ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌روه‌تى چوار ملیار هه‌ژارى عه‌وله‌میه‌ .


سودمه‌ندى ئه‌و كوربه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاستى ئابورى جیهانیه‌و كوردیش به‌شیكه‌ له‌و بازاره‌ جیهانیانه‌ ، ئه‌و سستى ئابورى جین كه‌ یه‌كیكه‌ له‌ كه‌وره‌ترین ولاتى به‌كارهینه‌رى نه‌وت به‌ دلنیاییه‌وه‌ چه‌مكیك له‌ باسه‌كانیان نرخى نه‌وت ده‌بیت ئه‌مانه‌ به‌ راسته‌وخو كاریگه‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئابورى كوردستان چونكه‌ كه‌وره‌ترین داهات بریتیه‌ له‌ نه‌وت ، پاشانیش زیادكردنى سود له‌ سه‌ر قازانجه‌كان و بازاڕه‌كانى دۆلار ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خۆى ئه‌بیت له‌سه‌ر هه‌ریم چونكه‌ لیره‌دا دراوى دۆلار ته‌واو بازاڕه‌كانى داگیر كردوه‌ ، ئه‌وه‌شمان له‌ بیرنه‌چیت مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌ران كه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى كورده‌ گریبه‌سه‌ته‌ به‌ چاره‌نوس و گرفته‌ سیاسه‌كانى ناو كوردستان ، جگه‌ له‌وه‌ش باشترین جیگایه‌ بۆ بینین و یه‌كترناسین هه‌موو كه‌سایه‌تى و نوینه‌رى كۆمپانیا گرنگه‌كان ، و ئه‌مه‌ ده‌رگایه‌كه‌ بۆ نوێنه‌رى كورد كه‌ زیاتر ئاشنابن به‌ هه‌موو پرۆژه‌ و پلانى و گورانكارى و چاره‌سه‌رى ئابورى له‌ داهاتوودا .
دارشتنه‌وه‌: شیلان بیبانى


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.